بەچالاکیەک لە زانکۆى جیهان-هەولێر باس لە ڕۆژی جیهانی هۆشیارى مین کرا
بۆ ئاشنابون بە ڕۆژى جیهانى مین و کاریگەرییەکانى لەسەر کۆمەڵگە و تاک، لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى یاسا چالاکیەک ڕێکخرا.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (5/4/2022) بە سەرپەرشتی دكتۆر عمر زبیر سەرۆکى بەشى یاسا و، بەئامادەبوونی مامۆستای یاریدەدەر اسماعیل رسول و بەشێك لە فێرخوازانی بەشی یاسا، (شادی گاهر محمد) فێرخوازى بەشى یاسا سیمینارێكى بە ناونیشانی (هۆشیاركردنەوە لە مەترسیەكانی مین) پێشکەش کرد.
لە سمنیارەکەیدا، بەدور و درێژى باسى جۆرەكانی مین و ناسینەوەیان، مەترسیەكانی مین و ڕێژەی قوربانیەكان لە ساڵی 1961 تاكو ئێستا بە هەردوو جۆری قوربانی لە مردن و كەمئەندامبوون باسکرد.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا، باسى لە چۆنیەتی خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی مین و ناسینەوەی ئەو شوێنانەی كە بە مین چێنراوە بە هۆی نیشانە دانراوە بەوێنە باسکرد. دواتر هەڵوەستەى لەسەر ڕۆڵ و كاریگەری ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان و كارەكانیان لە مەیدانەکەدا کرد بە تایبەتی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مین.
لە کۆتایشدا باسى لە ڕوانگەى یاسایی و حکومڕانى مین و، دەزگای مین لە کوردستان کرد، کە وەك فەرمانگەیەك و دەزگایەكی فەرمی لەو بوارەدا کار دەکات، بە بەشداریكردنی مامۆستایان و فێرخوازان بە گفتوگۆ و سەرنج و ئاڕاستەكردنی پرسیار سیمینارەكە دەوڵەمەنتر کرا.
لە 8 ی کانوونی یەکەمی 2005، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێکەوتی 4/4 هەموو ساڵێک بەڕۆژى جیهانى هۆشیارکردنەوە لە مینە دانراوە، لەو ڕێکەوتە چالاکى جۆراوجۆر دەکرێ بۆ هۆشیارکردنەوە لە مین، بەپێ ئامارە ڕەسمیەکان تا ئێستا زیاتر لە (١٣٥٠٠) هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی، لەهەمانکاتدا رووبەری (255) كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی هەرێمی كوردستان ماوە لە مین پاكبکرێتەوە.