
تيپى بەشى یاسا بەسەر بەشى ئەندازیارى شارستانى سەرکەوتن
لە چوارچێوەى خولى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێت، وا بڕیار بوو یارییەکى دیکە بەڕێوەبچێ.
ئەو یاریە، کە وا بڕیار بوو ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢١) لەیاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەناو کەمپى زانکۆ لە نێوان هەردوو تیپى بەشى ئەندازیارى شارستانى و یاسا بەڕێوەبچێ.
بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى فێرخوازانى تیپى بەشى ئەندازیارى شارستانى بۆ بەڕێوەچوونى یاریەکە، لە ئەنجامدا بڕیار درا بەسەرکەوتنى تیپى بەشى یاسا بەسەر بەشى ئەندازیارى شارستانى.