تیپى بەشى زمانى ئینگلیزى بەسەر تیپى بەشى ڕاگەیاندن سەرکەوتن
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى خولى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى بەهیز لە نێوان تیپى بەشى زمانى ئینگلیزى و بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو.
لە یاریەکەدا، کە بەچاودێرى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە ڕێکەوتى (١/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، یاریەکە بەسەرکەوتنى تیپى بەش زمانى ئینگلیزى بەسەر تیپى بەشى ڕاگەیاندن سەرکەوتن، بەشێوەیەک تیپى بەشى زمانى ئینگلیزى (٥) گوڵیان لە تیپى بەشى ڕاگەیاندن تۆمارکرد.