تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى (بایۆمیدیکاڵ)یش گەیشتنە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی
لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە چوارچێوەى یارییەکانى قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٢) پێنجەمین یارى لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بە لێدانی سزا توانیان بەسەر تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەربکەون، ئەوەش دوای ئەوەی کاتی ئاسایی بە یەکسانبوونى نێوان هەردوو تیپ کۆتایی هات.
بەو شێوەیە تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەرکەوت بۆ یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە، کە تیایدا ڕووبەڕووى تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى پەروەردەی جەستەیی و وەرزشییەکان دەبێتەوە.