فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس سەردانی پیشانگەی تایبەتە بە پیشەسازییەکانی خۆراک دەکەن
ڕۆژى بينج شەممە ڕێکەوتى (٢٤/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستایانى یاریدەدەر (شاکر محمود جعفر و مامۆستا غفران)، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی پیشانگەی نیودەوڵەتی هەولێریان کرد، کە گەورەترین پیشانگەی تایبەتە بە کشتوکاڵ و پیشەسازییەکانی خۆراک لە عێراقى تێدا کراوەتەوە.
لە میانەی بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، فێرخوازان ئاشنای بەرهەمى چەندین کۆمپانیای جیاوازى ناوەخۆ و دەرەکى بوون، بەتایبەت کۆمپانیاکانى بوارى خۆراک و، ئەو خۆراکانەی تایبەت بوون بەو کەسانەی کێشەی هەستیاریان هەیە لەگەڵ خۆراک،لە هەمانکاتدا فێرخوازان لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکان باسیان لە ڕۆڵی گرنگى دەرچوانى نيوتريشن و دايەتێتکس کرد لە بوارى خۆراک بەتایبەت لە کۆمپانیاکانى تایبەت بەدروستکردنى خۆراک، هەروەک گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بە خۆراکی تەندروست کرد.
لە مەراسیمى کردنەوەى ئەو پیشانگەیەدا، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان و، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، چەندین کۆنسولی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەیبون، پیشانگەی خۆراکیی و کشتوکاڵیی لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداری ٢٠٠ کۆمپانیا لە ١٢ وڵات کرایەوە.
لە پیشانگایەکەدا، کە بۆ سێیەم ساڵ دەکرێتەوە و، ماوەى سێ رۆژ بەردەوام بو تیدایە جگە لە کۆمپانیاکانى بوارى خۆراک، چەند ئامێرێکی کشتوکاڵیش نمایشکرابوون.