تیپى فێرخوازانى بەشەکانى ژمێریارى و ئەندازیارى بەسەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن
لە بەردەوامى بەرێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پێى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)، دوو یارى گرنگ بەڕێوەچوو.
ڕۆژى سێ شەممە رێکەوتى (١/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، یەکەم یاری لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى و بەشى پەیوەندییە نێودەڵەتىەکان و دیبلۆماسى بەرێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر سفر یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە یارى دووەمدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى و تیپى هاوبەشى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى ڕوبەڕووى یەکتر بونەوە، لە ئەنجامدا و بەلێدانى پەناڵتى فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى بەشەکانى ئەندازیارى بەتۆمارکردنى چوار گوڵ بەرامبەر بەسێ گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى ببنەوە.
هەردوو یارییەکە لە بەبەشدارى هاندەران و جۆش و خرۆشى ئامادەبووان بەڕێوەچوو.