تیپى فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى سەرکەوتن
لە شەشەمین ڕۆژى بەڕێوەچوونى یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٤/٢/٢٠٢٤) لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەکى دیکە بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و، تیپی فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە یەک گوڵ توانیان لە تیپی فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزى ببنەوە.
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.