تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر گەیشتنە قۆناغى پێش کۆتایی
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤)، یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە جیاوازەکان دەستپێکرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان یاریگەى زانکۆ یاریەکى گرنگ لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی چارەسەرى سروشتى و تیپی فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یارییەکەدا، تیپى فێرخوازانى بەشی چارەسەرى سروشتى توانیان بە تۆمارکردنى پێنچ گوڵ بەرانبەر بە پێنچ گوڵ توانیان بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی یارییەکە ببنەوە.