خولی راھێنانی پێشکەوتوو لە خوێندنی تێکەڵاودا
بۆ چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا سەردەم و، بەکارهێنانى لە سیستمى فێرکارى تێکەڵاو، سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان- هەولێر بەشدارى خولێکى ڕاهێنانى کرد.
لەو خولەدا، کە بەناونیشانى ( Professional Training Program for Blended Learning) لە رۆژانى (٢٤/١٠ تا ٩/١١/٢٠٢٠) بەشێوەى ئۆنلایەن و سوود وەرگرتن لە پلاتفۆرمی (ZOOM) بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٥٠٠) مامۆستا و شارەزا بەشدارى تێدا کرد و، (د. ئەحمەد عەبد عەون) وەک سهرۆكی بهشی پهروهردهى گشتی-كۆلێژی پهروهرده لە زانكۆی جیهان-ههولێر بهشداری تێدا کرد.
لەسەرەتاى خولەکەدا کورتەیەک لەسەر ئامانجى خولەکە پێشکەش بەبەشداربووان کرا، پاشان زانیارى لەسەر خوێندنی تێکەڵاو و تایبەتمەندییەکانی ڕونکرایەوە.
لەماوەى ڕۆژانى بەڕێوەچوونى خولەکەشدا باس لە ستراتیژییەکانی فێربوون و، چۆنیەتی دانانی پۆلێک لەسەر GOOGLE CLASSROOM و بەکارهێنانی لە پۆلەکانی گریمانەکراو و دانانی وێستگەی فێرکاری لەسەر یوتیوب و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانی ئهلیكترۆنی کرا، لەهەمان کاتدا شیکردنەوەى تەواو لەسەر ڕاهێنانی پێشکەوتووانە لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی (ZOOM) و چۆنیەتی دانانی ڤیدیۆی فێرکاری چالاکی پێشکەش بەبەشداربووان کرا.
بەشێکى دیکەى خولەکە پەیوەندیدار بوون بە بابەتەکان چۆنیەتى بەکارهێنانی تەکنیکی ئهلیكترۆنی لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بۆ درێژەدان بەپڕۆسەى خوێندن.
لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامەى بەشداریکردن و دەرچوون بەسەر بەشداربووانى خولەکەدا دابەش کرا.