خولی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسی و ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێ
لهرۆژانی١٩ تا ٢٣-٢-٢٠١٧٧ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به هاریكاری هه‌ردوو به‌شی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دبلۆماسی و یاسا ، خولێكی بۆ كونسولگه‌ری و ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه .
له‌م خوله‌دا كه كه له ١٩-٢٣٣- به‌رده‌وام ده‌بێ له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆری زانكۆی جیهان وانه‌ی یاسا و په‌یوه‌ندی دبلۆماسی ده‌گوترێته‌وه ، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی خه‌رمانه‌ی زانستی ئه‌م هونه‌ره شارستانیه دیالۆگ ئامیزه ی كه به‌زمانی سه‌رده‌م ناوده‌بردرێت .
سه‌ره‌تای خول له‌رۆژی یه‌كه‌می دا به وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان د. فوئاد مولود شریف ده‌ستی پێكرد ، پاشان مامۆستایانی پسپۆر بابه‌ته‌كانیان له سات و كاتی دانراوی رۆژانه پێشكه‌ش به به‌شداران كرد .
شایانی باسه ئه‌م خوله به‌یه‌كێك له خوله سه‌رده‌مییه‌كانی بواری دبلۆماسی و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌ژمار ده‌كرێت ، بۆ پێگه‌یاندنی كارمه‌ندی بواری دبلۆماسی به‌هاریكاری و تێكه‌ڵ بوونی زانكۆ ، لهوانهوهش زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌یانی نه‌وه‌ی تازه به‌زانستی هاوچه‌رخی بواری دبلۆماسی و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی .