پانێڵی هه‌شته‌می ، نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رێوه‌چوو .
له‌درێژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له روانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا زانكۆی جیهان- هه‌ولێر رۆژی ١٦–٢–٢٠١٧ پانێڵی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئاینیی ئیسلامه‌وه ، كهپانێڵی هه‌شته‌م بوو بۆ به‌رێزان :
:- د. بهشیرخلیل حداد
:- د. حسین مفتی
سازكرد. سه‌ره‌تای پانێڵ به‌رێز د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان لهوتارێك دا بایه‌خی به‌ستنی پانێڵه‌كه‌ی له‌روانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پسپۆرانی بهاره جیاجیاكان شیكرده‌وه و ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆی جیهان و دامه‌زراوه ئهكادییمییهكانی بۆ به‌ستنی كۆنگره بۆ ئاماده‌بوان باسكرد و خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو به‌رێزان د. بشیرخلیل حداد و د. حسین مفتی بۆ پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانیان ده‌ربڕی .
دواتر د.فوئاد مه‌ولوود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێره‌وه وتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد و كورته‌یه‌كی له پانێڵه‌كانی پێشوو بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو .
دوا به‌دوای وتاره‌كان پانێڵیستان :
:- د.بشیر حداد
:- د.حسن مفتی
له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه به‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین نموونه له قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد ( د.ر.خ ) له ڕووی پێكه‌وه ژیانی برایانه‌و ئیمان و باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی نیشتیمان كه‌له باوه‌ڕو ئیمان دایه ، بایه‌خی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به باوه‌ڕو ئیمان دانا . بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و ئاین و ئاینزاكانی كوردستانی عێراق .
دوای ته‌واو بوونی باباتهكان گفتوگۆی گه‌رمی ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینی یه‌كان له‌سه‌ر قبوڵی ئیسلام بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی و ڕۆڵی سلاحهدیین ئه‌یوبی وشه‌ڕی خاچپه‌رستان و كارێگهریكهكانی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای مێژووی و ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و ئیكار كردنی نه‌ته‌وه‌كانی باڵا ده‌ستی ئیسلام له ناو ئوومه‌ی ئیسلامی دا عه‌ره‌ب و تورك و فارس ، له بوونی كورد ، هه‌بوونی وه ك ده‌وڵه‌ت و قبوڵی نوخبه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهاد بۆ جینۆسایدكردنی پێكهاته‌كانی كوردستان وبهئامرازی ئاینیی و به ئامانجگرتنی كورد به ناوی ئیسلام به‌درێژایی مێژوو تا ئه‌مرۆی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و سووریا داعش بابه‌تی گه‌رمی گفتوگۆكان بوون و هه‌موو له هه‌مووی ئاماده‌بوانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه‌سه‌رده‌م سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تازه‌یه له ناوچه‌كه له دوای شه‌ڕی داعش دا، ده‌بێ ته‌واوی پێكیاتهكانی كوردستان به پارت و لایهنهسیاسییهكانهوهش ، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش ناوه‌نده‌كانی زانست و ئهكادیمییاو زانكۆكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، رژد بن له‌سه‌ر بوونی كوردستانی عێراق ، به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی پێكه‌وه ژیانی لێبوورده‌ی ئاشتییانه‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی وئایینی وه‌ك ئه‌و موزایكای ئێستا له كوردستان دا هه‌یه