خولێکی ئەکادیمی لەبارەى چۆنیەتی تۆمارکردنی توێژینەوە لە گووگڵ سکۆلەر بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (30/7/2024)، سەنتەری هۆشیاری بۆ ڕاوێژکاری و پەرەپێدانى تواناکانى سەر بە وەزارەتى ئەوقافى و کاروبارى ئاینى عێراقى بە هاوکاری زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکى ئەکادیمى لە هۆڵی سەنتەری هۆشیاری لە هەولێر بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا، کە ژمارەیەک لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی جیهان و، هەریەک لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر و، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان تێدا کرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکاندا کە بەشداربووان ئاشناى دوایین ڕێگە و میکانزم و شێوازەکانى تۆمارکردنی توێژینەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە گووگڵ سکۆلەر (Google Scholar) کران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، مامۆستاى یاریدەدەری عادل حسێن محمد، مامۆستای زانکۆی جیهان-هەولێر، بابەتێکى لەو بارەیەوە پێشکەش بە بەشداربوانى خولەکە کرد.