خولێکی ڕاهێنانى ئەکادیمی لەبارەى ئاکار و ڕەفتارى پیشەیی بەڕێوەچوو
لە ڕۆژانى (6 و7/8/2024)، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوکارى و هەماهەنگى سەنتەری هۆشیاری بۆ ڕاوێژکاری و پەرەپێدانى تواناکانى سەر بە وەزارەتى ئەوقافى و کاروبارى ئاینى عێراقى خولێکى ڕاهێنانى ئەکادیمى لە هۆڵی سەنتەری هۆشیاری لە هەولێر بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا، کە خاوەنى کۆمەڵێک سەنتەرەکانى هۆشیارکردنەوە و، میوانان لە زانکۆکانى سنورى پارێزگاى هەولێر ئامادەیبوون، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل لە زانکۆى جیهان-هەولێر بابەتێکى زانستى لەبارەى (ئاکار و ئەتەکێتی ڕەفتاری پیشەیی) پێشکەشکرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، بەوردى تیشکى خستەسەر گرنگترین لایەنەکانى ئاکار و ڕەفتار لە شوێنی کاردا، بۆ ئەوەش جەختى لە پێویستى دروستکردنی ژینگەیەکی کارکردنی داهێنەرانە کردوە، بەجۆرێک هەموو کارمەندان و کرێکاران و ئەوانەى لە شوێنەکانى کار؛ کاردەکەن دەبێ مامەڵەیەکى تەندروست و ڕەفتارێکى پیشەییانە بنوێنن، چونکە دواتر ئەو جۆرە ڕەفتارە پیشەییەیان دەبێتە ناسنامەى شوێنى کارەکە.
خولەکە بە گفتوگۆیەکى چڕى نێوان بەشداربوان و مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل لەبارەى لایەنەکانى دیکەى ڕەفتارى پیشەیی دەوڵەمەند کرا.