دانانی سەرۆكێكی نوێ بۆ زانكۆ
لە كەشێكی ئەكادیمیانەدا و لە بارەگای زانكۆی جیهان – هەولێر ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 19 / 11 / 2015 رێوڕەسمی رادەست كردن و وەرگرتنی ئەركی سەرۆكایەتی زانكۆی جیهان لە نێوان بەڕێزان دكتۆر امجد صابر دەلۆی و دكتۆر فوئاد مولود شریف سەرۆكی نوێی زانكۆ بەڕێوەچوو . ئەم رێوڕەسمە بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران دكتۆر نوزاد باجگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەمینداری و سەرۆك بەشە زانستیەكان بەڕێوەچوو .
لەسەرەتای رێوڕەسمەكە دكتۆر نەوزاد سوپاسی دكتور ئەمجەدی كرد لەسەر هەموو ئەو هەوڵو كۆششانەی كە داویەتی بەدرێژایی ماوەی سەرۆكایەتی كردنی بۆ زانكۆ و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواست . لە هەمانكاتدا سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆكی نوێی زانكۆ كرد و داوای سەركەوتنی بۆ كرد لە ئەرك و كارە نوێیەكەی