دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بروانامه ده‌به‌خشێته به‌رێوه‌به‌رانی كارگێری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
دوای نێوه‌ڕۆی رۆژی ١٤-١٢-٢٠١٦ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، لهنووسینهگهی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان دا پێشوازی له به‌رێوه‌به‌رانی كارگێڕی ناو دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و باسی له‌په‌یوه‌ندییه زانستیی و كارگێڕییه‌كانی نێوان زانكۆی جیهان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد ، چ له كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمان تا ئه‌م خوله‌ی دوایی ، كه‌خولی كارگێڕی سه‌ركرده‌بوو .
پاشان به‌رێزیان بڕوانامه‌ی به‌شداریی كردنی خوله‌كه‌ی به‌خشییه ئاماده‌بوان . دواتر له‌لایه‌ن دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه دكتۆر سه‌میر سه‌ڵاحه‌ددین حه‌مدی وانه‌بێژی خول و مامۆستا وائل موئه‌یه‌د جه‌لاله‌ددین رێكخه‌ری خول.
جێی باسه ، ئه‌م خوله له كاره هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و زانكۆی جیهان – هه‌ولێره ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێستا بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كارگێری ناو دیوانی وه‌زاره‌ت كرایه‌وه و دكتۆر سه‌میر سه‌لاحه‌دین حه‌مدی پسپۆری بواری كاڕگێری و سه‌ركرده‌ی كارگێڕی وانه‌ی تیا گوته‌وه .
له‌م بورهش دا زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پێشه‌نگی سازدانی ئه‌ن جۆره خولانه‌یه بۆ هونه‌ری كارگێڕی و كارگێڕی سه‌ركه‌وتوو بۆ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .