زانكۆی جیهان – هه‌ولێر یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و دووه‌می سه‌ر ئاستی عیراق به ده‌ست هێنا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان – هه‌ولێر کرد بە بۆنەی بەدەست ھێنانی پلەی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و دووه‌می سه‌ر ئاستی عیراق و (2944) له سه‌ر ئاستی جیهان به كۆكردنه‌وه‌ی (8847) سایته‌یشن به پێی دواین راپۆرتی (webometrics) كه له حوزه‌یرانی 2018 بڵاوكرایه‌وه لەم راپۆرتە جیاوازییه‌كی به‌رچاو پیشان ده‌دات له نێوان ئاستی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان کە زۆر لە پاشن بە بەراورد بە زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، ئەم ئەنجامەش بەدەست ھات پاش هه‌وڵ و چالاكیه‌كانی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر له پابه‌ندبوونی به رێساكانی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان (NUR) و گرنگی دان به توێژه‌رانی خاوه‌ن گوگل سایته‌یشن ئاست به‌رز (GS) هه‌ر بۆیه به‌ڵین ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م یاسا و رێساكانی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان (NUR) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی زانستی زانكۆكه‌مان زۆر به‌رزبكه‌ینه‌وه بگه‌ینه ئاستی زانكۆ ناوداره‌كانی جیهان .