Back

پێشكه‌شكردن له‌ زانكۆى جیهان :

خوێندن له‌ زانكۆى جیهان ساڵانه‌ له‌ كۆتایى مانگى ئه‌یلول ده‌ست پێده‌كات ، بۆیه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ ئاره‌زووى خوێندنیان له‌ زانكۆى جیهان هه‌یه‌ ده‌توانن داواكاریه‌كانیان له‌سه‌ره‌تاى مانگى (ئاب) ى هه‌مان ساڵى خوێندن پێشكه‌ش به‌ زانكۆ بكه‌ن

بۆ پێشكه‌ش كردن له‌ زانكۆى جیهان پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ ره‌چاو بكرێن :

  1. قوتابى بڕوانامه‌ى ئاماده‌یى یان هاوشێوه‌ى به‌ده‌ست هێنابێت .
  2. بڕوانامه‌ى دواناوه‌ندى پشت راستكرابێته‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕوانامه‌ بیانیه‌كان .
  3. ته‌مه‌نى پێشكه‌شكار له‌ 35 ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات بۆ خوێندنى به‌یانیان ، هه‌رچى خوێندنى ئێوارانه‌ مه‌رجى ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵدا نیه‌ .
  4. ده‌رچووى ئاماده‌یى ساڵانى پێشوتر مافى پێشكه‌شكردنى هه‌یه‌ بۆ به‌شه‌كانى .
  5. پێشكه‌شكردن به‌ ته‌نها ماناى وه‌رگرتن له‌ به‌شه‌ زانستیه‌كانى زانكۆ ناگه‌یه‌نێت ، چونكه‌ وه‌رگرتن ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى كه‌ زانكۆ دیارى كردوه‌ له‌گه‌ڵ تێكڕاى ده‌رچوون له‌ ئاماده‌یى.

پێویسته‌ له‌سه‌ر پێشكه‌شكار ئه‌م به‌ڵگانامانه‌ى خواره‌وه‌ بۆ زانكۆ ئاماده‌ بكات له‌ كاتى پێشه‌كه‌:

  1. فۆرمى پێشكه‌شكردن له‌لایه‌ن قوتابیه‌وه‌ دواى پڕكردنه‌وه‌ى و پشتراستكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى .
  2. فۆرمى زانیارى به‌ زمانى ئینگلیزى .
  3. كۆپیه‌كى ره‌نگى له‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى (نفوس) له‌گه‌ل هێنانى ناسنامه‌ى ره‌سه‌ن (اصلى) بۆ به‌راورد پێكردن .
  4. كۆپیه‌كى ره‌نگى ره‌گه‌زنامه‌ى عێڕاقى له‌گه‌ڵ هێنانى ره‌سه‌نه‌كه‌ى (اصلى) بۆ به‌راورد پێكردن .
  5. كۆپیه‌كى ره‌نگى پسووله‌ى خۆراك له‌گه‌ڵ هێنانى ره‌سه‌نه‌كه‌ بۆ به‌راورد پێكردن .
  6. كۆپیه‌كى ره‌نگى له‌ پاسپۆرت سه‌باره‌ت به‌ قوتابیه‌ بیانیه‌كان له‌گه‌ڵ هیچنانى ره‌سه‌نه‌كه‌ بۆ به‌راوردپێكردن .
  7. راپۆرتى پشكنینى پزیشكى .
  8. وێنه‌ى كه‌سى (6) دانه‌ كه‌ پشتى وێنه‌كه‌ سپى بێت ، به‌ قه‌باره‌ى (3 × 4).
  9. پشتگیرى نیشته‌جێبوون (پشگیرى موختار) یان كارتى زانیارى .
  10. به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌رچوون له‌ ئاماده‌یى كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ پشت راست كرابێته‌وه‌ .