زانكۆی جیهان-هه‌ولێر سیسته‌می ئهلیكتتڕۆنی زانكۆیی په‌یڕه‌و ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی بهئهلیكتڕۆنی كردنی بواره‌كانی خوێندن و كارگێڕی زانكۆیی ، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان و كۆمیانیایی هه‌وای ئه‌نجام داوه .
ئه‌مرۆش رۆژی پێنجشه‌م 2017/2/9 شاندێكی كۆمپانیایی هه‌وای به‌مه‌به‌ستی شیكارو شیكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی كار‌و ئه‌ركه‌كانی سیسته‌می ئه‌لیكتڕۆنی پرۆسه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه وكاری كارگێڕی ، تاقیگاوكتێبخانهوئهرشییف وپاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كان .
سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر- یان كرد‌و بۆ به‌رێزان د.فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و د. سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه به‌رێزه‌كان و ستافی كارگێڕی به‌شه زانستییه‌كان ، و به‌رێزان به‌رێوه‌به‌رانی كارگێڕی یه‌كه كارگێرییه‌كانی زانكۆ، سمینار‌و كورته وۆرك شۆپێكییان پێشكه‌ش كرد .
لهسمینارهكهدا به‌رێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیایی هه‌وای له‌بایه‌خی ئه‌م سیسته‌مه مۆدڕێنه جیهانییه دواو پرۆسه‌كانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی شیكرده‌وه ، پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه به‌پرسیارو گفتوگۆ تاوتوێی سیسته‌مه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی كرا .