زانكۆی جیهان – هه ولێر خولی پێنجه‌می ده‌رچووانی ٢٠١٤-٢١٥ ی سازكرد
ئێواره‌ی ڕۆژی ١٢-٥-٢٠١٦ له‌كاتژمێر (٤) ه‌وه، زانكۆی جیهان هه‌ولێر ،خولی پێنجه‌می ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) ی به‌سروودی زانكۆی جیهان دست پێ كرد . پاشان به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سوورهتێك له‌قورئانی پیرۆز و وه‌ستانی دهقیكهیهك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی به‌ره‌نگاری شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، رێووره‌سمی خولهكهكراویهوهكهئهم بڕگانه‌ی له‌خۆگرت بوو: ڕێووره‌سمی ماڕشی زانكۆبهدهم سرودی زانكۆوه ، بریتی بوو له
رێكردنی قوتابی یانی بهشهكهكان له‌ژێر ئاڵای به‌شه‌كانیان ، ڕێكردنی مامۆستایان ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆی جیهان .دوای ئه‌م رێوڕه‌سمه كه له نێوشایلۆغانی گۆرانی و چه‌پڵه‌رێزانی خانه‌واده‌و وكهسوكار و هه‌ڤاڵانی قوتابی یان وخوێبدكارانی ده‌رچووان به‌رێوه‌چوو ، نۆره‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كان هات به‌م شێوه‌یه‌بوو:
١-وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان .. پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر فوئاد مولود شریف ، سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر خوێندیه‌وه.
٢-وتاری ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان .. بهرێزدكتۆرنهوزاد یه‌حیا باجگر ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان خوێندیه‌وه.
٣-وتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی ، نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی ، دكتۆر نوری هه‌رزانی ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خوێندیه‌وه.
٤- وتاری پارێزگاری هه‌ولێر .. به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ، خوێندیه‌وه.
٥- وتاری قوتابی یانی ده‌رچووی خولی پێنجه‌م .
پاشان ڕێوره‌سمی سوێندی ده‌رچووان و پهسندكردبی بڕوانامه به‌م جۆره به‌رێوه‌چوو:
خوێبدنهوهی سوێندی ده‌رچووان ، داواكاری په‌سندكردن و به‌خشینی بڕوانامه له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ به‌زمانی ئینگلیزی ، دوای په‌سندكردن و به‌خشینی بڕوانامه به قوتانی یانی به شه كان له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه .. رێوڕه‌سمی دابه‌ش كردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌رچووانی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی زانكۆ به‌رێوه‌چوو .. به‌م شێوهیهئهم به‌رێزانه دیاری وخهڵاتیان به‌خشی یه قوتابی وخوێبدكارانی یه‌كه‌می به‌شه‌كان :دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ، فه‌لاح مسته‌ف ابهكر وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ، دكتۆر محمد خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، ئازاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سه‌ته‌ی گروپی كۆمپانیاكانی جیهان ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌ندین خه‌ڵات ودیاری دیكه‌ش ، شایانی باسه‌ئه‌م ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه بۆ(١٠٩٨) قوتابی ده‌رچووی ساڵی ( ٢٠١٤-٢٠١٥ )ی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر، تادره‌نگ له‌نێو گۆرانی و سرود وههڵپهركێ ، و ێنه گرتنی یادگاری ، بهئامادهبووبووبی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌رێوه‌چوو .