Back

زانكؤى جيهان-هەولێر

له‌ سالى 2007 دامه‌زراوه‌

128
هۆڵ و تاقیگه‌
5226
قوتابي كور و كچ
320
ئه‌ندامى فێركارى
20
بەش

پلانى زانكۆ

زانكۆى جیهان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه‌ له‌ ساڵى 2007 كۆششێكى راسته‌قینه‌ى كردوه‌ بۆ دانانى پلانى ستراتیژى له‌ بواره‌كانى فێركردن و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا ، به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگه‌ و په‌ره‌پێدانى و په‌ره‌دان به‌ ئه‌دا كردندا . زانكۆ بوه‌ته‌ شوێنێك بۆ بونیاتنانى كه‌سایه‌تى قوتابیان و ئاماده‌ كردنیان بۆ وه‌رگرتنى مه‌عریفه‌ت تا ئاماده‌ بن بۆ ژیانى راسته‌قینه‌ى داهاتوو.
گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانكارى به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ تاكه‌ هێما له‌ ژیانماندا . مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى په‌یامى زانكۆى جیهان له‌ فێركردندا بریتیه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى زانیارى له‌ كوردستان و عێراقدا وه‌ هه‌روه‌ها لاوان هه‌موو ئه‌و زانیارى و مه‌عریفه‌یه‌ى كه‌ پێویستیان پێیه‌ پێیان بدرێت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌و گه‌شه‌ سه‌ندنه‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆماندا هه‌یه‌ .

پلان و به‌رنامه‌كان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ى له‌خۆ گرتوه‌ : • جێبه‌جێكردنى سیستم و رێنماییه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان .
• كاراكردنى سیستمى ئاراسته‌كردنى ئه‌كادیمى .
• به‌دواداچوون بۆ ده‌رچوان له‌لایه‌ن به‌شێكى پسپۆڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (به‌شى كار و بارى ده‌رچووان).
• كردنه‌وه‌ى چه‌ند به‌شێكى نوێ كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ فه‌رمیه‌كان.
• كاراكردنى سیستمى فێركردنى به‌رده‌وام .
• هاندانى قوتابیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى خوێندنیان و به‌رده‌وامبوونیان له‌ فێربوون .
• گۆڕان به‌ره‌ و فێركردنى ئه‌لیكترۆنى . فه‌راهه‌مكردنى پاڵپشتى به‌رده‌وام بۆ قوتابیان .
• په‌یڕه‌و كردنى پێوه‌ره‌ ئه‌كادیمیه‌كان له‌ په‌ره‌دان به‌ كتێبخانه‌ و تاقیگه‌كان.
• نوێكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانى بازاڕى كار بگونجێت.
• ئاماده‌ كردنى ژێرخان و تاقیگه‌ و كۆرسى خوێندن بۆ گه‌یشتن به‌ پێوه‌ره‌كانى مسۆگه‌ركردنى كوالێتى فێربوون.
• ده‌ست كردن به‌ فێركردنى باڵا له‌ پسپۆڕى جیاوازدا .
• ئاماده‌ كردنى ژینگه‌ى گونجاو بۆ رێكخستنى كۆنفرانسى زانستى و ئه‌نجامدانى چالاكى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى و وه‌رزشى .
• رێكخستنى په‌یوه‌ندى و پڕۆتۆكۆلات و رێككه‌وننامه‌ى رۆشنبیرى و زانستى له‌گه‌ڵ زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
• دانانى پلانى توێژینه‌وه‌ بۆ به‌شه‌كان گه‌ له‌گه‌ڵپلانى زانكۆ كه‌ یه‌كانگیربێت له‌گه‌ڵ پلانى زانكۆدا.
• بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێكى زانستى پته‌وى ئاست به‌رز.
• گرێدانى كۆنفرانسى زانستى ساڵانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌ به‌شه‌كان و پێویستى كۆمه‌ڵگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان.
• رێكخستنى دیدارى زانستى و پیشانگاى به‌رنامه‌دانان (برمجیات) بۆ پارێزگارى كردن له‌ په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى و قووڵكردنه‌وه‌ى چه‌مكى هاریكارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا .
• كارا كردنى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ش و ئه‌و كۆلێژه‌ هاوشانانه‌ى كه‌ ئامرازه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن .
• راكێشانى پڕۆژه‌ى توێژینه‌وه‌ نێوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
• پاڵپشتیكردن و به‌ بازاڕخستنى توێژینه‌وه‌ نایابه‌كان .
• ئه‌نجامدانى خوله‌كانى كۆمپیوته‌ر و ژمێریارى و كار و دارایى و بانكى و یاسا و زمانى ئینگلیزى.
• هاندانى ده‌زگا فه‌رمى و حكومیه‌كان بۆ راهێنانى قوتابیان له‌ ماوه‌ى پشووى هاوینه‌ و گه‌شته‌ مه‌یدانیه‌كاندا .

ده‌رباره‌ى زانكۆى جیهان

زانكۆى جیهان دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركارى كه‌رتى تایبه‌ته‌ و زمانى ئینگلیزى وه‌ك زمانى سه‌ره‌كى خوێندن له‌ زانكۆدا ده‌ناسێنێت و به‌ یه‌كێك له‌ شكۆدارترین ئه‌و زانكۆیانه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر – كوردستانى عێڕاق له‌ ساڵى 2007 دامه‌زراوه‌ . له‌ ساڵى 2006 وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ئه‌م زانكۆیه‌ و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵى 2007 ده‌ستى به‌ چاڵاكیه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى كرد . ئه‌م زانكۆیه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى 127000 مه‌تر دووجا بونیاد نراوه‌ و حه‌ره‌مى زانكۆ له‌ چه‌ندین باڵه‌خانه‌ى فراوان و سه‌رده‌میانه‌ پێكهاتوه‌ كه‌ ته‌واوى پێداویستیه‌كانیان بۆ دابینكراوه‌ ، و له‌هه‌مان كاتدا ته‌واوى به‌شه‌ ئه‌كادیمى و ئۆفیسه‌ كارگێڕى و خزمه‌تگوزاریه‌كانى قوتابیانى له‌خۆ گرتوه‌ . زانكۆى جیهان بڕوانامه‌ى به‌كه‌لۆریۆس له‌ یاسا و كارگێڕى كار و ژمێریارى و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و ئه‌ندازیارى گه‌یاندن و ئه‌ندازیارى شارستانى و زانستى كۆمپیوته‌ر و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌ندازیارى ته‌لارسازى و بایۆلۆجى و دیزاینى ناوخۆیى و زمانى ئینگلیزى ده‌به‌خشێت .

مسۆگه‌ركردنى كوالێتى فێركردن

زانكۆى جیهان له‌ ده‌سته‌ى پێكهاته‌یدا به‌شى كوالێتى جۆرى هه‌یه‌ كه‌ ئامانج لێى بریتیه‌ له‌ به‌دواداچوون كردن بۆ جێبه‌جێكردى چالاكیه‌كانى زانكۆ بۆ مسۆگه‌ر كردنى كوالێتى فێركردن تێیدا و ، پاشانیش گه‌یشتن به‌ ئامانجى كۆتایى كه‌ بریتیه‌ له‌ ئاماده‌كردنى ده‌رچوان له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست ، تواناى هه‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان دا بڕوات ، وایان لێبكات له‌ بازاڕى كاردا خواستیان له‌سه‌ر بێت . هه‌روه‌ها به‌شى دڵنیایى جۆرى مكوڕه‌ له‌سه‌ر به‌دواداچوون كردن بۆ پرۆسه‌ى فێركردن به‌ هه‌موو وورده‌كاركانیه‌وه‌ له‌ به‌شه‌كانى زانكۆدا و به‌رنامه‌ى ئاراسته‌كردن بۆ مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ى وانه‌ ووتنه‌وه‌ و سیمینار و وۆرك شۆپى په‌یوه‌ست به‌ شێوازه‌كانى فێركردن رێگاكانى په‌ره‌دان به‌ مامۆستاى زانكۆ . له‌ هه‌مان كاتدا ، زانكۆ مكوڕه‌ له‌سه‌ر پێدانى رێنمایى به‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركارى به‌ كار كردن به‌پێى ئالیه‌تى كاركردنى دیاریكراو و پڕۆگرامى ئه‌كادیمى روون كه‌ رێنموونى ئه‌كادیمى و ئاماده‌كردنى پلانى خوێندنى له‌خۆ گرتوه‌ ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارنامانه‌ى كه‌ قوتابیان وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌ و كۆكه‌ له‌گه‌ڵ لائیحه‌ كارگێڕیه‌كان ، به‌تایبه‌ت جۆره‌ ئه‌كادیمیه‌كه‌ى جگه‌ له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و توندو تۆڵكردنى قوتابیان . ئه‌م به‌شه‌ له‌ڕێى ئه‌م چالاكیانه‌وه‌ ئامانجیه‌تى زانكۆ بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێكى به‌رز له‌ كوالێتى ئه‌كادیمى و ته‌كنیكى ، واته‌ ژینگه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى تا وا له‌ زانكۆ بكات بگات به‌ ئاستى زانكۆ جیهانیه‌كان . سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ له‌ زانكۆدا لێژنه‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ بۆ گه‌ره‌نتیكردنى كوالێتى فێركردن به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى زانكۆ و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى به‌شى دڵنیایى جۆرى و نوێنه‌رى به‌شه‌كان ، له‌وانه‌ى كه‌ پله‌ى كارگێڕیان نیه‌ ، به‌ڵكو ئه‌ركى خۆیان وه‌ك وانه‌ بێژ له‌به‌شه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن .

سیستمى خوێندن له‌ زانكۆدا

زانكۆى جیهان له‌ خوێندندا سیستمى دوو وه‌رزى خوێندن له‌ ساڵێكدا په‌یڕه‌و ده‌كات . هه‌ر كۆرسێك یان وه‌رزێكى خوێندن ماوه‌ى شانزه‌ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت ، هه‌فته‌یه‌كیش ته‌رخان ده‌كرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى میدتێرم . زمانى به‌ركارهاتوو له‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌ له‌ زانكۆدا بریتیه‌ له‌ زمانى ئینگلیزى جگه‌ له‌ به‌شه‌كانى یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ زمانى خوێندن تیایدا عه‌ره‌بیه‌. زانكۆ خولێكى چڕ له‌ زمانى ئینگلیزى پێشكه‌ش ده‌كات له‌ رێگه‌ى رێگاكانى وانه‌ ووتنه‌وه‌ى پێشكه‌وتوو .