زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە حەوتەمین کۆڕبەندی زانستی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان دەکات
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (8/8/2024) مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسین بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە حەوتەمین کۆڕبەندی زانستی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان کرد.
لەو کۆڕەبەندەدا، بە سپۆنسەری زانکۆی شاهانەی تاجی سویدی، لەلایەن ڕێکخراوی (حصاد الضوء) بۆ گەشەپێدانی پەروەردەیی لە شارى سلێمانى ڕێکخرابوو، (٨٤) توێژەر لە بوارە جیاکانی پزیشکی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و، زیرەکی دەستکرد لەسەرجەم زانکۆکانى پارێزگانى عێراقەوە بەشداریان تێدا کرد بوو، لە میانەى بەشداریکردنیدا نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک پسپۆڕ و شارەزایەکى بوارى زیرەکى دەستکرد بەشدارى لە چالاکیە جۆراوجۆرەکانى کۆڕبەندەکەدا کرد، لە کۆتایشدا سوپاس و پێزانینى ڕێکخەرانى کۆڕبەندەکەى پێشکەش کرا.