زانکۆى جیهان-هەولێر بە چوار پڕۆژە بەشداریەکى کارا لە پیشانگەى تەكنۆلۆژی تێكفێست لە سلێمانی دەکات
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگە و داهێنەر لە بوارى تەکنەلۆژیاى زانیارى بە چوار پڕۆژەى زانستى بەشدارى لە پیشانگەى تەكنۆلۆژی تێكفێست لە سلێمانی کردوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٣) لە پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە گەورەترین پیشانگەی تەكنۆلۆژی تێكفێست-ە لەر ئاستی عێراق کرایەوە، بەشەکانى (ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە چوار پڕۆژەى زانستى بەشداریان لە پیشانگەکەدا کردوە و، لەلایەن ئامادەبوانەوە پێشوازیەکى گەرمى لێکراوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەیاوەری دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی و، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگارى سلێمانى، سەردانی پیشانگەكەیان كرد و، بەشى تایبەت بەنمایشکردنى پڕۆژەکانى زانکۆى جیهان-هەولێریان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا مامۆستا عادل حسین محمد سەرپەرشتیارى پرۆژەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستایان و فێرخوازانى بەشدار بوو بەگەرمى بەخێرهێنانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و میوانیان کرد، پاشان بەوردى باسیان لە پرۆژەکان و، گرنگیان بۆ ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان کرد، لە بەرامبەر قوابد تاڵەبانى و، دکتۆر ئارام محمد قادر سەرسامى خۆیان بۆ گرنگى پڕۆژەکان پیشاندا و ، دەستخۆشیان لە فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیار کرد.
هەر لە ماوەى ڕۆژانى پیشانگەکەدا، میوانان و بەشداربوانى پرۆژەکە پێشوازیەکى گەرمیان لە پڕۆژەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، بەدەیان میوان بەشەکەى زانکۆى جیهان-هەولێریان لە پیشانگەکەدا بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنایى پڕۆژەکان و لایەنە جیاکانى بوون.
لە پیشانگەی تەكنۆلۆژی تێكفێست لە سلێمانی زیاتر لە 75 پڕۆژەی داهێنراو لە بواری تەكنەلۆژیا نمایش کراون، كە لەلایەن گەنجان و فێرخوازانەوە ئامادەكراون، هە لە پیشانگەكەدا 50 كێبڕكێكاری بواری سایبەر سكویرتی و نزیكەی 100 گەیمەر لە پێشبڕكێی گەیم زۆنی تێكفێست و 25 كێبڕكێكاری پڕۆبڵەم سۆڵڤینگ بەشدار بوونە.