زانکۆى جیهان-هەولێر فێستیڤاڵی زانست و کەلتورى و هونەرى کردەوە
بەچاودێرى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر نەوازد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمیندارانى زانکۆکانى جیهان و، ژمارەیەکى زۆر میوانان، زانکۆى جیهان-هەولێر فێستیڤاڵی زانست و کەلتورى و هونەرى فێرخوازانى کردەوە
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (24/10/2023) بەئامادەبوونى دکتۆر عەبدولستار عبدالکریم سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و، سەرۆکى بەشە زانستیەکان و، مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ژمارەیەکى زۆرى میوانان زانکۆى جیهان-هەولێر لە فیستڤاڵێکدا بەرهەمە زانستى و کەلتورى و هونەرییەکانى فێرخوازانى لەبەشە زانستیەکان جیاوازەکان نمایش کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى فیستیڤاڵەکەدا دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی بەگرنگیەوە لەو جۆرە چالاکیانەى ڕوانى و، جەختى لە پێویستى و گرنگى ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە کردەوە بۆ نمایشکردن و پیشاندانى توانا و کارامەیی فێرخوازان لە بوارە جیاوازەکان، بۆ ئەوەش لەگەڵ فێرخوازان گفتوگۆى لەبارەى جۆرى بەرهەم و چالاکیەکانیان پێداویستیەکانیان کرد، وتیشى مایەى خۆشحاڵیە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر خاوەن فێرخوازى ئاستى بەرزى زانستى و لێهاتوە لە بوارەکانى خۆیاندا و، توانیویان ئەم بەرهەمە جۆراوجۆرانە بەرهەم بێنن، چ لە بوارى زانستى چ لە بوارەکانى دیکە، هەر لە کاتى بەسەرکردنەوەى چالاکى و بەرهەمى بەشە زانستیەکاندا دوپاتیکردەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر هەموو توانایەکى خۆى دەخاتەگەڕ بۆ پاڵپشتیکردن و پێگەیاندن و فێربونى فێرخوازان بەشێوەیەتى تەواو، بەشێوەیەک ئاستى زانستیان هەمیشە لە پلەى باڵادا بێ.
هەر بەو بۆنەیەوە؛ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان، خۆشحاڵى و دەستخۆش لە فێرخوازان کرد و، هانیدان بەردەوام بن لە پەرەپێدان و داهێنانى زانستى و کەلتورى، وتیشى پێویستە گەنجان هەموو کات خۆیان بەزانست و زانیارى سەردەم پەروەردە بکەن، هەروەک پشتگیرى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهانیشى بۆ دوپاتکردنەوە.
لە فێستیڤاڵی زانست و کەلتورى و هونەرى زانکۆى جیهان-هەولێردا فێرخوازان لە بەشە جیاکان جگە لە نمایشکردنى بەرهەمە زانستى و کەلتورى و هونەرییەکانیان، هاوکات لە بەشە پزیشکى و تەندروستیەکانیشدا فێرخوازان ڕێنمایی تەندروستى و هۆشیارى تەندروستیان پێشکەش بە میوانانى فیستیڤال دەکرد، ئەوە جگە لە پشکنینى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانى بەشە جیاوازەکان و مامۆستایان و میوانانى فیستیڤاڵ.