زانکۆى جیهان-هەولێر لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو (١٠) فێرخواز ڕەوانەى زانکۆى عەجمان لە ئیمارات دەکات
زانکۆی جیهان-هەولێر لەبەر ڕۆشنایی ستراتیژى بە نێودەوڵەتیکردنى زانکۆ و، ئاڵوگۆڕکردنى فێرخوازان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستیان، لە چوارچێوەى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەیەکدا، سەرەتاى ساڵى داهاتوو (١٠) فێرخواز زانکۆی عەجمان لە وڵاتى ئیمارات دەکات.
ئەو ڕێککەوتنامەیەى کە لە لایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالكريم ئەلصەغير بەشێوەى ئۆنلاین واژۆ کرا، کۆمەڵێک خاڵى گرنگى لە بوارەکانى پەرەپێدانى تواناى زانستى و سودوەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر و ئاڵوگۆڕی ستافى ئەکادیمی و ڕێکخستنى و بەڕێوەبردنى چەندین کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم و چالاکى زانستى لەخۆدەگرێ، ئەوە لە ڕەخساندنی دەرفەت خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
هەروەک لە یەکێک لە خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە؛ هەردوو زانکۆ کارى پێکەوەیی دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى فێرخوازان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو خاڵە وا بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی (٢٠٢٥) زانکۆى جیهان-هەولێر (١٠) فێرخواز ڕەوانەى زانکۆى عەجمان بکات بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە، بەجێبەجێکردنى ئەو خاڵەش دەبێتە هەنگاوى یەکەم بۆ جێبەجێکردنى خاڵەکانى دیکە.