زانکۆى جیهان-هەولێر پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆلێژى پزیشکى ددانى زانکۆى هەولێرى پزیشکى پتەو دەکات
بەمەبەستى پتەوکردنى پتەوکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان بەتایبەت لە بوارى پزیشکى ددان، شاندێکى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، سەرانى کۆلێژى پزیشکى ددانى لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى کرد.
لە دیدارێکدا، کە ڕۆژى یەكشەممە ڕێکەوتى (20/11/2022) لەگەڵ دکتۆر بەسام عبدالكریم ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى پێرۆزبایی لە دکتۆر بەسام عبدالكریم بەبۆنەى دەستبەکاربونى وەک ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان، هیواشى خواست لەو ئەرکە نوێیدا سەرکەوتوو بێت.
لە بەرامبەردا، دکتۆر بەسام عبدالكریم ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان، خۆشحاڵى خۆى بەو سەردان و دیدارە دەربڕى و جەختى لە گرنگى ئەو جۆرە دیدار و سەردانانە کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، کە بەئامادەبوونى دکتۆر مەیسون ئەلحەیدەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و، دکتۆر عەبدولستار کەریم یاریدەدەری سەرۆكى زانکۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و فێرخوازان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەماهەنگى و هاوکارى زانستى و بەستنەوەى کۆنفرانس و دیدار و کۆبونەوەى زانستى هاوبەش لە نێوان ڕاگرایەتى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى و، کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرا.