زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەحرەین سەرپەرشتی خولێکی ڕاهێنانی فوتساڵ دەکات
لە ڕۆژانى (٣٠/٩ تا ٥/١٠/٢٠٢٣) خولێکی ڕاهێنان بۆ ڕاهێنەرانی فوتساڵ (LEVEL 1) لە پایتەختی بەحرەین (مەنەما) بە سەرپەرشتی مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، کە لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر (وميض شامل كامل) مامۆستا لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، لەسەر بنەماى ئەو پلانە پلانە بوو کە لیژنەی فوتساڵی ئاسیا دایڕشتووە، کە بریتییە لە ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی چڕ بۆ پەرەپێدانی تواناى ئەو وەرزشوانانەى لە بواری فوتساڵ لە بەحرەین وەرزش دەکەن.
لەو خولەدا، کە (١٧) بەشداربوو، بەشداریان تێدا کرد، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنان بە بەشداربوان کرا، ڕاهێنانەکانیش پەیوەست بوون بە چۆنیەتی ڕێکخستنی یەکەکانی ڕاهێنان بۆ یاریزانان، لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەى (LEVEL1) لە زانستی ڕاهێنان بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.