زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی “تایمز” ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار دەکات
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date حوزهیران 24, 2026
لە دەستکەوتێکی زانستیی بێوێنەدا، زانکۆی جیهان-هەولێر ژمارەیەکى پێوانەیی گەورە و بەرچاو لە هەڵسەنگاندنی کاریگەریی بەردەوامی ساڵى 2026 (THE Sustainability Impact Ratings) تۆمار بکات، کە لە لایەن دامەزراوەی بەناوبانگی جیهانیی “تایمز بۆ پەروەردەی باڵا” ڕاگەیەندراوە و لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لە ڕێزبەندى یەکەم و لەسەر ئاستى عێراقیش لە ڕیزبەندى پێنجەمدایە.
بەپێی ئەنجامە نوێیەکان، پێگەى زانکۆی جیهان-هەولێر بەرزبووەوە بۆ پلەی نێوان (601–800) لە ئاستی جیهاندا لە ناو 1,603 دامەزراوەی ئەکادیمی، ئەمەش پێشکەوتنێکی ستراتیژییە گەورەیە، کە بەراورد بە ساڵی 2025 لە پلەی (1001–1500) دابوو.
زانکۆى جیهان-هەولێر توانی نمرەی گشتیی (61,7) لە کۆی 100 نمرە بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەندین بواری جیاوازدا لە خاڵى پێشەنگدایە. بۆ نموونە یەکێک لە دیارترین خاڵە بەهێزەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، چوونیەتی بۆ ناو لیستی (200) باشترین زانکۆکانی جیهان (پلەی 101–200) لە ئامانجی “وزەی پاک و گونجاو”. ئەم ئەنجامە جەخت لەسەر بایەخدانی زانکۆ دەکاتەوە بە ژینگە و دابینکردنی سەرچاوەی وزەی سەردەمیانە، کە یەکێکە لە تەوەرە هەرە گرنگەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
هاوکات و، هەر لەم ڕێزبەندییەدا زانکۆى جیهان-هەولێر ئەنجامی زۆر بەهێزی لە بوارەکانی تریشدا بەدەست بهێنێ، لەوانە بەدەستهێنانی نمرەی (62,4) لە بواری “تەندروستی و خۆشگوزەرانی” و نمرەی (60,0) لە بواری “پەروەردەی بەکوالیتی”. ئەم سەرکەوتنانە لەرێگەی بەشداریی کارای زانکۆ لە شەش ئامانجی سەرەکیی ئامانجەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs) هاتوونەتە دی. بەم ئەنجامەش، زانکۆی جیهان-هەولێر پێگەی خۆی وەک یەکێک لە پێشەنگترین زانکۆکانی عێراق و ناوچەکە لەسەر ئەم سەکۆ جیهانییە چەسپاند، کە ئەمەش متمانەیەکی گەورە بە ئاستی زانستی و توێژینەوەکانی زانکۆى جیهان-هەولێر دەبەخشێت.



