زانکۆی جیهان-هەولێر هەرێمی کوردستان دەخاتە نێو نەخشەی جیهانی رێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق ساڵانە چەندین چالاکى جیا لە بوارە جۆراجۆرەکان بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە ئەنجام دەدات و، ڕۆژە جیهانیەکان زیندو دەکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى خۆراک کە دەکاتە ڕێکەوتى (١٦/١٠)ى هەموو ساڵێک، بەچاودێرى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەند چالاکیەکى جیاى لە ڕۆژانى (١٣-١٤/١٠/٢٠٢١) بەڕێوەبرد.
یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە لەلایەن زانکۆى جیهان-هەولێر، لەلایەن ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى پێشوازییەکى گەرمى لێکرا، چونکە تاکە دامەزراوەى ئەکادیمى فەرمیە لەسەر ئاستى کورستان و عێراق ئەو ڕۆژەى زیندوکردۆتەوە، بەو هۆیەوە ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى هەرێمى کوردستانى لەسەر ئەو دیاریکرد کە بەبەرزەوە یادى ئەو ڕۆژەى کردۆتەوە، ئەوەش بە دەسکەوتێکى زانستى مەعنەوى گرنگ بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق دادەنرێت و شانازیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر، بۆ بینینى پێگەى هەرێمى کوردستان لەسەر نەخشەى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى کلیک (لێــــرە) بکە.
لەلایەکى دیکەوە بۆ زانینى ڕوماڵى چالاکیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە یادى ڕۆژى جیهانى خۆراک کلیک (لێـــرە) بکە.