فێرخوازانى تەندروستى کۆمەڵ نەخۆشخانەکان بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیەکانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بۆ ئاشنابونى فێرخوازان بەچۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى مەیدانى بۆ فێرخوازەکانى لە قۆناغە جیهان دەستپێکرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەسەرپەرشتى مامۆستایانى یاریدەدەر (ئارام محمد برا و، ئەیاد عەبدوڵڵا) فێرخوازانى قۆناغى سێیەم و چوارەم سەردانى نەخۆشخانەى فێرکارى هەولێریان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان هاوکارى پەرستارەکانى نەخۆشخانەکەیان کرد لە کاتى پێشکەشکردنى چارەسەرى پێویست بۆ ئەو نەخۆشخانەى کە بەمەبەستى چارەسەرکردن سەردانى نەخۆشخانەکەیان کردبوو، بەشێک لە فێرخوازەکانى دیکەش لە قاوشەکانى نەشتەرگەرى هاوکارى نەخۆش و پزیشکان و پەرستارانى نەخۆشخانەکەیان کرد، سەردانەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە ژینگەى کارى داهاتوویان.