سهرۆكی زانكۆی جیهان–ههولێر پیرۆزبایی جەژنى قوربان لە مامۆستایان و فێرخوازان دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فێرخوازان و کارمەندان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتى:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
مامۆستایان…فێرخوازان…فەرمانبەرانى خۆشەویست
جەژنى قوربانتان پیرۆز بێت …
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنى قوربانى پیرۆز، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە تایبەتی دەكەم.
هیوادارم لە ڕۆژانى جەژنى قوربانى پیرۆزدا لەگەڵ جەژنە پیرۆزە و گەردەن ئازایی کاتێکى خۆش و بەسود لەگەڵ خزم و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانتان بەسەر ببەن، ئەم جەژنەش ببێتە مایەی خێرو خۆشی و سەقامگیری و قوڵکردنەوەى گیانى لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردنى زیاتر بۆ گەلەكەمان.
لە کۆتایشدا، پیرۆزبایی لە ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان زانکۆکەمان دەکەین، کە توانیان ئەمساڵ دەسکەوتى زانستى گرنگ بۆ زانکۆکەمان بەدەست بهێنن، هەروەک پیرۆزبایی لە فێرخوازانیش دەکەین بەتایبەت ئەوانەى توانیان قۆناغێکى دیکەى زانکۆ بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.
هەموو ڕۆژێکێتان هەر جەژن بێت و، هەموو جەژنێکیشتان شادى و خۆشى بێت .
پرۆفیسۆر دكتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیھان – ھەولێر