
بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بە چالاکیەک یادى ڕۆژی جیهانیی سڕکردن کرایەوە
- Categories بەشی تـەکـنـیـکـی سـڕکــردن, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆڕ دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و، پڕۆفیسۆری دکتۆر عبد الستار کریم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى و، ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فێرخوازان چالاکیەکى تایبەت بە ڕۆژى جیهانى سڕکردن بەڕێوەچوو.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، لە هۆڵى (VIP) زانکۆ؛ بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن حمید الغزي سەرۆکی بەشی تەکنیکى سڕکردن ڕێکخرابوو، چەند بڕگەیەکى لە خۆگرتبوو.
سەرۆکی زانکۆ ستایشى ڕۆڵى پسپۆڕانى سڕکردن دەکات
لە سەرەتای چالاکییەکەدا، پڕۆفیسۆڕ دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا دەستخۆشی لە ڕێکخەران و بەشداربووانی چالاکییەکە کرد، هاوکات بە گرنگیەوە باسى ڕۆڵی سەرەکیی پسپۆڕیی تەکنیکى سڕکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کۆمەڵگە و کەرتى تەندروستى کرد، هاوکات پاڵپشتى سەرۆکایەتى زانکۆى بۆ بەردەوامیدان و پەرەپێدان بە کارەکانیان دوپات کردەوە.
چۆنیەتى بێدارکردنەوەى نەخۆش
لە درێژەی چالاکییەکەدا، وانەیەکی زانستیی ڕاستەوخۆ لە هۆڵی بێدارکردنەوەی کلینیکییەوە (Clinical Resuscitation Room) لەلایەن حامد جەبار حسێن، پزیشکى و مامۆستای پسپۆڕ پێشکەش کرا، چالاکیەکە بە بەشداریی گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم، کە بریتی بوون لە: ئیلهام نیازی ئەمین، هێلین عماد ئەحمەد، و جنان زیتۆ عوڵا بەڕێوەچوو، لە وانەکەدا تیشکی خرایە سەر هەنگاوەکانی بێدارکردنەوەی نەخۆش لە بارودۆخە لەناکاواکاندا (Emergency Resuscitation).
لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر حامد جەبار حسێن شیکردنەوەی بۆ ڕێکارە پزیشکییەکان و جێبەجێکردنی پرۆسەی بێدارکردنەوەی دڵ و سییەکان (CPR) کرد.
ڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر ئامێرە پزیشکییەکان
لە بڕگەیەکی دیکەی چالاکیەکەدا، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بە شێوەیەکى کرداری و لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆى پزیشکى پسپۆڕ بەشداریان لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانى سڕکردن بە بەکارهێنانی ئامێر و کەلوپەلە تایبەتەکانی بێدارکردنەوە و فریاکەوتنی لەناکاو (Emergency Equipment) کرد، ئەمەش بەشدار بوو لە پەرەپێدانی لێهاتوویییان لە بەڕێوەبردنی بارودۆخە هەستیارەکاندا.
کۆتایی چالاکییەکە و ڕێزلێنان
چالاکییەکە بە گفتوگۆیەکى کراوە لەنێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن حمید الغزي، سەرۆکی بەشی تەکنیکى سڕکردن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دکتۆر حامد جەبار حسێن و، فێرخوازانی بەشداربوو کرد بۆ هەوڵەکانیان لە سەرکەوتنی ئەم چالاکی بێدارکردنەوەکەدا.



