سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان ـ هەولێر بەبۆنەی دەستپێکی کۆرسیی دووهەم لەگەل مامۆستایان کۆدەبێتەوە
سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر
ده‌سپێكى كۆرسى دووه‌مى خوێندن له‌مامۆستایان و قوتابیان پیرۆز ده‌كات
رۆژى 1-3-2016 سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ته‌واوى سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستانى زانكۆ كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌رۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى فره‌وانى سازكرد .
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان پیرۆزباى ده‌سپێكردنى كۆرسى دووه‌مى خوێندنى له‌مامۆستایان كرد، كه له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباته‌وه قوتابیان ڕوویان له‌هۆڵه‌كانى خوێندن كردوهپاش ئه‌وه‌ى به‌سه‌ركه‌وتوویى و له‌كه‌ش و هه‌وای زانستی یه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى كۆرسی یه‌كه‌میان به‌ڕێكرد. دواتر له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان هه‌ولێر باس له چۆنیه‌تى درێژه‌دان به‌به‌رنامه‌ى زانكۆ بۆ خوێندن وزانست كرا كه به‌گیانێكى په‌روه‌رده‌یى له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه پێشكه‌ش بكرێت تا قوتابیانى زانكۆى جیهان بتوانن نمره‌و سه‌ركه‌وتنى مه‌زنتر بهكوالێتێكى زانستی به‌رزترله كۆرسى دووه‌م دا به‌ده‌ست بێنن و ئاستى پێویستى زانستى وكوالیتى په‌روه‌رده‌یى ستاندار بێننه دى . دواى شرۆڤه‌كردنى ته‌واوى بابهتهكان و ئه‌گه‌رى پشووه‌كانى مانگى ئازار، مامۆستایان و سه‌رۆك به‌شه‌كان گفتوگۆى ههمهلایهى بابه‌ته‌كانیان كردوو به‌گیانى مامۆستایه‌تى و هه‌ستكردن بهبهرپرسیارهتى له‌ئاست باردودۆخى ئه‌مرۆى كوردستان به‌ئومێدى گه‌شه‌وه ڕوانینى خۆیان بۆ كۆرسى دووه‌م ده‌ربڕى و به‌ڵین و سۆزیان دا ، بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى ئاستى زانستى و كوالێتى به‌رز بۆ قوتابیانیان له‌م كۆرسه‌دا.