به چاودێری د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر شاعیرانی كورد له زانكۆی جیهان وه‌رزی ڕۆشنبیریان له زانكۆی جیهان ڕازانده‌وه
كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 28/2/2016 به چاودێری د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی زانكۆكانی جیهان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فوئاد مولوود شریف به‌شی ڕاگه‌یاندن وه‌رزی ڕۆشنبیری خۆی به ئێواره كۆڕێكی شیعری بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیری ناوداری كورد دهستپێكردزسهرهتای كۆڕه‌كه به‌ڕێز د.نه‌وزاد وتارێكی پێشكهشكردو تیایدا وه‌رزی ڕۆشنبیری به كۆمه‌ڵێك چالاكیه‌وه ڕاگه‌یاندو سوپاسی شاعیرانی به‌ژداربووی كرده‌وه‌و موژده‌ی چاپكردنی كتێب و به‌رهه‌می شیعری پێدان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا. هه‌روا ده‌رگای ستۆدیۆكانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆی جیهانیش وه‌ك ستۆدیۆ بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان واڵا كرد.
دواتر ئه‌م شاعیر ه به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه هه‌ریه‌كه‌و شیغرێكیان خوێنده‌وه،
نه‌وزاد ره‌فعه‌ت شیعری مه‌زاری مامزان و پڕۆفیسۆری دكتۆر وریا محمد امین شیعری فرمێسكی ماڵئاوایی و چنار نامق شیعری مه‌ڵێ ڕوح له كوێ جه‌سته‌یان خوێنده‌وه‌و ناوه ناوه‌ش شاهۆی هونه‌رمه‌ند و مۆسیقای ده‌ژه‌نی و شاعیران سه‌ركه‌وت ڕه‌سول به شیعری پایزه یاد و یوسف له‌تیف به شیعری دیسانه‌وه كۆچ و د. ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ به شیعری په‌ریزاده‌ی هه‌ولێری و نامق هه‌ورامی به شیعری شێت بوونم لێ ده‌ڕژێت، ئێواره كۆڕه شیعریهكهیان ڕازانده‌وه.
له كۆتایی كۆڕَهكهدا د.محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به ناوی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ژداربوو، سوپاسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهانی كرد بۆ دامه‌زراندنی (جیهان پرێس) كه بۆ چاپكردنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نووسه‌ران و ئه‌دیبانه و دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان د.نه‌وزاد و د.فوئاد و د.وریا دیاری پێشكه‌ش به شاعیران و هونه‌رمه‌ندان كرا.