
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ پیشانگەى هونەری «داری ڕیبۆنی پەمەیی» فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بەسەرکردەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 25, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکییەکی هۆشیاری زانستی و هونەرییان دەربارەی شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer) بەناونیشانی «پیشانگەی هونەری و داری ڕیبۆنی پەمەیی» ئەنجام دا.
پیشانگەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستا دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید ڕێکخرابوو، لە میانەى بەڕێوەچوونى پیشانگەیەکەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فێرخوازان بەسەرکرایەوە.
بەشدارییە هونەرییەکان: لە پیشانگەکەدا، فێرخوازان کۆمەڵێک بەرهەمی داهێنەرانەیان خستە ڕوو؛ بۆ ئەوەش فێرخواز مەهناز بەدران محەممەد 5 تابلۆی شێوەکاریی ڕەسەنی دەربارەی هێزی ژنان و دەستنیشانکردنی پێشوەختە پێشکەش کرد، هەروەها فێرخواز شانۆ ڕوژدی محەممەد 3 وێنە و 2 تابلۆی زەیتیی دەربارەی خۆڕاگریی نەخۆشەکان نمایش کرد.
لەهەمان کاتدا فێرخوازان نور سوهێل توفیق و ئیماد جبرائیل کارتی هۆشیارییان دەربارەى هەڵمەتەکە بە هەردوو زمانی (ئینگلیزی و کوردی) دیزاین و چاپکرد و پاشان بەسەر میوانانى پیشانگەکە دابەشیان کرد.
درەختی هیوا: بەشێکى تایبەتى پیشانگەکە تەرخانکرابوو بۆ دارى هیوا، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخواز محەممەد شوکور عومەر سەرپەرشتیی لۆجستیی چالاکییەکەی کرد و، «درەختی هیوا» (Pink Ribbon Tree)ی دامەزراند، کە تێیدا سەرۆکایەتیی زانکۆ، مامۆستایان و سەردانکەران ڕیبۆنی پەمەیییان بەست و کارتی هاوخەمییان بۆ تووشبووان هەڵواسی.
چالاکییەکە بە ستایشکردنی ئاستی زانستی و هونەریی فێرخوازان کۆتایی هات.
You may also like
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بەسەردانێکى مەیدانى سەنتەری باهۆز بەسەردەکەنەوە

