
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایان و کارمەندان فێرخوازان دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەبۆنەى تۆمارکردنى ڕیکۆردێکى نوێى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) پیرۆزبایی لە مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆ دەکات، ئەوەش دەقى پیرۆزبایى و سوپاسنامەى سەرۆکى (زانکۆى جیهان-هەولێر)ە..
بەڕێزان ئەنجومەنى زانکۆ
مامۆستایانى و ستافى زانستى بەشەکان
کارمەندانى ئازیز زانکۆ
فێرخوازانى خۆشەویست
وەک دەزانین ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى (١/٤/٢٠٢٢) بۆ جارێکى دیکە زانکۆکەمان بەهەوڵ و هیمەتى مامۆستایان و توێژەرانى و ستافى زانستى و کارمەندانى ئازیزمان توانى لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و، پلەى چوارەمى سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێ.
بەڕێزان…ئەم دەسکەوتە زانستیە بەرهەمى ئاست و لێهاتویی بەرزى مامۆستایان و توێژەرانى زانكۆکەمان پیشان دەدات، لەهەمان کاتدا دوپاتى دەکاتەوە، کە هەوڵ و ماندوبون و، شەونخونی ئێوە وایکرد داتا و ئەنجام و، بەرهەمی توێژینەوەکانتان لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکان بڵاوبکەنەوە و، ببنە فاکتەرى بەرزڕاگرتنی ناو و ناوبانگى زانکۆى جیهان-هەولێر و، مانەوەى لە ترۆپکى سەرکەوتنەکان، چونکە توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆ بکەنەوە.
لەم بۆنە تایبەتەدا پیرۆزبایی لە ئەنجومەنى زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆکەمان دەکەم، سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆکەمان ئاراستەى یەکەیەکەتان دەکەم، جارێکى دیکە پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ کار و بەرهەمە زانستیەکانتان دوپات دەکەمەوە تا وەک هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى سێکتەرە جیاکان دەبێتەوە.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
٢/٤/٢٠٢٢