پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ پیرۆزبایی هاتنى مانگى ڕەمەزان دەکات
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فێرخوازان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتى.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەتایبەت و، موسڵمانانی كوردستان و جیهان بەگشتى دەكەم و هیواخوازم مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان.
هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ دەسکەوتێکى زانستى گرنگ بۆ زانکۆکەمان، کە ئەوەش بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى زانکۆ تایبەتەکان و، پلەى چوارەمى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS).
بۆیە ئومێدە دەکەین، ئەم دوو بۆنە پیرۆز و تایبەتە ببێتە هاندەرێکى سەرەکى بۆ ئێوەى خۆشەویست تا پەرە بەتواناى زانستى و پێشکەوتنى زانکۆکەتان بدەن بۆ ئەوەى لە داهاتودا باشتر بتوانین پێکەوە خزمەت بەکۆمەڵگەکەمان بکەین.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
٢/٤/٢٠٢٢