یارى کۆتایی خولى بادمینتۆن (ریشە) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو
لە بەردەوامى خول و پاڵەوانیەتیەکان، کە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێ، بەئامادەبونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان یارى کۆتایی خولى بادمینتۆن (ریشە) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٣/٤/٢٠٢٢) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارى کۆتایی خولى بادمینتۆن (ریشە) لە نێوان هەردوو فێرخوازی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستی وەرزشیەکان (زانا خالد) لە قۆناخی چوارەم و (هەڵکەوت ) لە قۆناخی دووەم بەرێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا فێرخوازى قۆناخى دووەم بەبردنەوەى دوو گێم بەرامبەر بەهیچ لە فێرخوازەکەى قۆناخى چوارەم بباتەوە، بەوەش توانى نازناوى پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنێ.
بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستی وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز، بەبەشدارى (١٩) فێرخواز لەسەرجەم بەشە زانستیەکان خولى بادمینتۆن (ریشە)ى کردەوە، لەو خولەدا کە لە (١٦/٣/٢٠٢٢) تا ڕێکەوتى (٣/٤/٢٠٢٢) بەردەوام بوون چەندین یارى لە نێوان فێرخوازان ئەنجامدرا.