شاندێکی زانکۆی تەکنیکی باکوور – موسڵ سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد
بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان، سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى زانکۆی تەکنیکی باکوور – موسڵ کرد، کە لە کۆمەڵێک پرۆفیسۆر و فێرخواز لە زانکۆی تەکنیکی باکوور لە موسڵ پێکهاتبوون.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (3/11/2022) بەڕێوەچوو، شاندەکە سەرەتا لە هۆڵی VIP لەلایەن دکتۆر عبدالستار عبدالکریم سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرۆک و ستافی بەشی زانستی کۆمپیوتەر دیدارێکیان ئەنجامدا. لە وتەیەکیدا یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەخێرهاتنى شاندی میوانى کرد و، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ڕێکسختنى ئەو سەردانە و، هیواى خواست سەردانەکە ببێتە هەوێنى پەیوەندیەکى پتەوى نێوانیان.
پاشان، شاندى میوان سەردانی کتێبخانەی زانکۆ و تاقیگە زانستییەکانی هەندێک لە بەشە زانستیەکانى زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد، لەوانە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی، بایۆمیدیکاڵ، چارەسەری سەرۆشتى، ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ئینفورماتیک و، بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لە کۆتایشدا گەلەری هونەرییان زانکۆیان بەسەرکردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا ڕێککەوتن کرا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکارییەکانیان لە بواری زانستی و ئەکادیمی نێوان هەردوو زانکۆدا.