شێوازى بەڕێوەبردنی پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان لە سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا
بەئامادەبوونى ژمارەیەك لە ستافی ئەكادیمی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی جیهان- هەولێر رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (24ی ئایاری 2022) سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا بە ناونیشانی “شێوازى بەڕێوەبردنى پڕۆژەکان” لە هەرێمی كوردستان- بەڕێوەچوو.
لەو سیمپۆزیۆمێکی زانستیدا، کە لەلایەن خاتوو سۆنیا مەجید- فێرخوازى خوێندنى باڵا لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر پێشکەشکرا، باسى لە میكانیزمە نوێیەکانى بەڕێوەبردنی پرۆژەكان کرد، بەتایبەت لە کەمکردنەوەی کاتەکانی پێویست بۆ تەواوکردنى پڕۆژەکان و ڕێکخستنی زنجیرە کارەکان لە پڕۆژەکانى هەرێمی کوردستانی عێراق
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو فێرخوازەى خوێندنى باڵا باسى لە میتۆدۆلۆژیاى بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان کرد، کە دەتوانرێت لەلایەن تاک و گروپەکانەوە پەیڕەو بکرێت ، وتیشى ئەو میتۆدۆلۆژیایە پرۆسەی بەڕێوەبردن و دەستپاکی و ڕێکخستنى کارەکان ئاسانتر دەکات، هەربۆیە لە ئێستادا بە باشی لەلایەن هەندێک لە کۆمپانیای گەورەەکانى وەک کۆمپانیای تۆیۆتا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل پەیڕەو دەکرێت.
سەبارەت بنەماکانی ئەم سیستمى بەڕێوەبردنە ئاشکرایکرد، کە جەخت لەسەر چەند بنەمایەکى گرنگ دەکاتەوە، وەک دیاریکردنی بەهاى کڕیار، نەخشەی بەهاى سیستمەکە لەگەڵ لایەنى لۆجیستیى و چەند بابەتێکى دیکەى گرنگ کە پەیوەستن بەکواڵیتى و باشتر ڕاپەڕاندنى کارەکان بەماوەیەکى کەمتر و شێوازێکى باشتر.
سیمپۆزیۆمەکە بەگفتوگۆى نێوان ستافى زانستى بەشى ئەندازیارى شارستانى و، پێشکەشکارى بابەتەکە، ناوەڕۆکەکەى زیاتر دەوڵەمەند کرا.