فێرخوازانى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی دیزاینى نەخۆشخانەى فێرکارى جیهان بەسەردەکەنەوە
وەک بەشێک لە ڕاهێنان و لە نزیکەوە ئلشناکردنى فێرخوازان بەلایەنى دیزاینى ناوەوەى باڵەخانەکان و دامەزراوە جیاکان، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردانێکى زانستى، چالاکیەکانى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) دەستپێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی بەسەرپەرشتى دکتۆر نەغم ئیسماعیل یەحیا سەردانى نەخۆشخانەى فێرکارى جیهانیان کرد و، لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیار سالم عەبدوڵڵا مستەفا بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى پڕۆژەکە پێشوازیان لێکرا.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا؛ لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیار کورتەیەک لە بارەى پرۆژەکە و شێوازى دروستکردن و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى پێشکەش بە فێرخوازان کرا، دواتریش فێرخوازان لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار و ئەندازیارى سەرپەرشتیار گفتوگۆیان لەبارەى دیزاینى ناوەوەى پڕۆژەکە کرد، هەروەک بەراوردى دیزاینى پڕۆژەکە و ئاستى جێبەجێکردنیان لەسەر ئەرزى واقیع گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.
پڕۆژەکە بووە دەرفەتێک بۆ ئەوەى فێرخوازان لە کاتى دیزاینکردنى پڕۆژەى هاوشێوە سوود لە بیرۆکەکان وەربگرن و، دواتر لە پڕۆژەکانیان پراکتیزەى بکەن.