فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەى جیهانى فێرکارى بەسەر دەکەنەوە
بۆ ئاگاداربوون و زانینى چۆنیەتى دروستکردنى باڵەخانەى تایبەت بەنەخۆشخانەى فێرخوازانى بەشى فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەى جیهانى فێرکارى بەسەر دەکەنەوە
رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر نورى سادق، فێرخوازانى قۆناخى چوارەم پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەى جیهانى فێرکاریان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە، کە لەسەر ڕوبەرى (١٨) دۆنم دروست دەکرێت و، لە یانزە نهۆم و ڕوبەڕێکى زۆرى سەوزایی و شوێنى تایبەت بەڕواوەستانى (٥٤١) ئۆتۆمبێل پێکدێ.
فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، ئاشنایى هەنگاوەکانى هەڵکۆڵین وکۆنکرێتکردنى دانانی بناغەی پرۆژەکە بوون، بۆ ئەوەش لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار چۆنیەتى هەڵکۆڵین و قوڵاێى پێویست و، ڕێژەى کۆنکرێتکردن بەوردى بۆ فێرخوازان باسکرد.
بەشێکى دیکەى سەردانەکە بریتى بوول ە گفتوگۆیەکى نێوان مامۆستایان و فێرخوازان لەبارەى وانە تیورییەکان و چۆنیەتى پراکتیزەکردنیان لەم جۆرە پڕۆژانە.