فێرخوازانى ئەندازیاری شارستانی پرۆژەى نەخۆشخانەی جیهانى فێرکاری بەسەردەکەنەوە
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى(19/09/2022) سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکى بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم ڕێکخست.
لەو سەردانەیاندا، کە پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەى جیهانى فێرکاریان بەسەرکردەوە، لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیار باس لە وردەکارى پڕۆژکە و هەنگاوەکانى دروستکردنى کرا، لەو چوارچێوەیەدا ئەوە ڕونکرایەوە کە نەخۆشخانەکە لەسەر ڕوبەرى (18) دۆنم زەوى لە چوارچێوەى کەمپى زانکۆى جیهان-هەولێر دروست دەکرێ و، لە (15) نهۆم پێکدێ، هەروەک ڕوبەرێکى فراوانى سەوزایش لەخۆدەگرێن لەگەڵ گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل، ئەوەش ڕونکرایەوە کە پڕۆژەکە ڕێژەى (30%) تەواو بووە.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەدا فێرخوازان ئاشناى قۆناغە جیاکانى دیزاینکردن و، چۆنیەتى جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کران بەتایبەت لە لایەنى ئەندازیارى و دروستکردنى ستونەکان بەستن و بەکارهێنانی ئاسن و ڕەهەندەکانی لەگەڵ چۆنیەتى کۆنکرێتکردنى پڕۆژەکە .
لە کۆتاییدا، فێرخوازان بەگرنگییەوە لە سەردانەکەیان ڕوانى بۆ بەستنەوەی زانیارییە تیوۆریەکان بەبە واقیعی کار و بەدەستهێنانی کارامەیی نوێ لە بوارى بیناسازیدا.