فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژەى باجگر تاوەر بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى سەردانە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆی جیھان- ھەولێر ، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢١) سەردانی پرۆژەی (باجگر تاوەر)یان لە شارى هەولێر کرد.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نوری سادق علی بەڕێوەچوو، لە میانەى سەردانەکەیاندا بەشە جیاکانى پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە، لەهەمانکاتدا لەلایەن (محەمەد سعاد عەلى) بەڕێوەبەری جێبەجێکردنى پرۆژەکە وردەکارى پڕۆژەکە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى هەنگاوەکانى پێشکەش بەفێرخوازان کرا، ئەوەش ڕونکرایەوە پڕۆژەى (باجگر تاوەر) لە دوو تاوەری ھەشت نھۆمی پێکهاتووە.
پڕۆژەکە لەسەر سیستمى نوێ دیزاینکراوە بەتایبەت ڕاڕەوى دەرچوونى لەناکاو و سیستمى ئاگرکوژێنەوە و، چەندین تایبەتمەندى دیکەى نوێى لەخۆگرتووە و، بەتەواوبوونى دەبێتە یەکێکە لە تاوەرە ناودارەکانى شارى هەولێر و سیمایەکى جوان و شارستانى دەبەخشێتە پایتەخت.