فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى سەردانێکی زانستیی مەیدانی بۆ چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئەنجام دەدەن
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date ئەیلوول 23, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 22/09/2026، سەرۆکایەتىى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی سەردانێکی زانستیی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی پێنجەم بۆ گەڕەکەکانی تەیراوا، سەیداوە، ئیسکان و ڕووناكی لە شاری هەولێر، ڕێکخست.
لە کاتی سەردانە مەیدانییەکەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستا ئەسما ئەحمەد موستەفا بەڕێوەچوو، فێرخوازان شیکارییەکی شارستانیی و شوێنیی گشتگیریان بۆ گەڕەکە دەستنیشانکراوەکان و دەوروبەری شارستانییان ئەنجام دا. گفتوگۆکانى سەردانە مەیدانیەکە جەختی لەسەر تێگەیشتن لە پێکهاتەی شارستانیی هەبوو، ڕێکخستنی شوێنیی، شێوازەکانی بەکارهێنانی زەوییەکان، تۆڕی شەقامەکان، سیستمەکانی هاتووچۆ و گوواستنەوە، هاتووچۆی پیادە، بۆشاییە گشتیی و نیمچە گشتییەکان و، پەیوەندی نێوان ناوچە دروستکراوەکان و بۆشاییە کراوەکان کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان پرەنسیپەکانی شیکاریی شارستانیی و دیزاینی شارستانییان لە ژینگەیەکی ڕاستەقینەدا جێبەجێ کرد. ئەم زانیاری و سەرنجە کۆکراوانە یارمەتیدەر دەبن بۆ فێرخوازان تاوەکو لە پرۆژەکانی ستۆدیۆی دیزاینی شارستانیی (Urban Design Studio) بەکاریان بهێنن، بەتایبەت لە ئامادەکردنی شیکاریی شوێن، دەستنیشانکردنی ئاڵنگاری و دەرفەتە شارستانییەکان و، گەڵاڵەکردنی پێشنیازە دیزاینییەکان بەپێی تایبەتمەندییە ناوخۆییەکان.



