فێرخوازانى بەشى به‌شی ژمێریارى بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى کارى ژمێریارى دەکرێن
له دریژه‌ی چالاکیه زانستیه‌کانی به‌شی ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠٢١) چالاکیەکى زانستى بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکەى لە بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى (حیسابات) زانکوی جیهان-هه‌ولیر چالاکیەکى بەڕێوەبرد.
چالاکیەکە بەسهرپهرشتی ماموستای یاریده‌ده‌ر( فیراس نوره‌دین مه‌ردان ) سه‌روکی به‌شی ژمێریارى و. ماموستای یاریده‌ده‌ر( نه‌زار ههياس عه‌باس ) و ماموستا ( یاسر عهبدوالعالی جاسم) و، به هه‌ماهه‌نگی یه‌که‌ی ژمێریارى زانکو بەڕێوەچوو.
لە سه‌ره‌تاى چالاکیەکەدا ( سمکو کامل عه‌لی ) وردبینهری ژمێریارى زانکۆ دواى به‌خیرهاتنی مامۆستایان و فێرخوازان، باسی پسولەى وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی پارەى له رووی یاسایه‌وه کرد، پاشان جۆره‌کانی ده‌فته‌ر و لیسته‌کانى بەسیستمى ده‌ستی و سیستمىی ژمێریارى ئه‌لیکترونی بەفێرخوازان ئاشنا کرد. لە بەشێکى دیکەى شیکردنەوەکانیدا ( سمکو کامل عه‌لی ) باسی ئامێرەکانى ژمێریارى کرد، که لە ئێستادا بۆ ئەژمارکردنى پارە بەکاردێ و، پاره‌ی ساخته و جوره‌کانی دیاری ده‌کات.
هەر لە میانەى چالاکیەکەدا، چەند لایەنێکى دیکەى ژمێریارى و چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کاروبارەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ جۆرى دراوەکان و ئاڵوگۆڕکردنیان بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى فێرخوازان کرا.