فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى ڕزگارى دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەژینگەى کارکردن و، چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى ڕزگارى فێرکاریان لە شارى هەولێر کرد.
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (12/9/2022) بەسەرپەرشتى ماموستا ایاد عەبدوڵڵا ڕەشید فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سه ردانى نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریيان لە شارى هەولێر کرد و ئاشناى ژینگەى کارى داهاتوویان لە نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەکان بوون.
بۆ ئەو مەبەستە لە وێستگەیەکى یەکەمى سەردانەکەیاندا لەلایەن سەرپەرشتیارانى نەخۆشخانەکە کۆمەڵێک زانیارى بنەڕەتیان پێشکەشکرا، زانیارییەکان تایبەت بوو بەبەشەکانی نەخۆشخانە و، ئەو نەخۆشانەی سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن و لە نەخۆشخانە دەمێننەوە.
پاشان بە شێوەیەکی پراکتیکى و، لەڕێگەی چاوپێکەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ و نەخۆشەکان فێرخوازان ئاشناى شێوازەکانى دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان، شێوازەکانی چارەسەرکردن و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی بوون، لەگەڵ چۆنیەتی پێشکەوتن و گەشەپێدانى تەندروستی لە کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە.