
فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ هۆشیاری لەبارەی پاکوخاوێنیی دەستەکان لە ڕۆژی جیهانیی شۆردنی دەستەکاندا بڵاودەکەنەوە
- Categories بــەشى بایۆمیدیکەڵ
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 15/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر چالاکییەکی هۆشیاریی تەندروستییان لە پارکی سامیی عەبدولڕەحمان لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شۆردنی دەستەکانەوە بەڕێوەبرد.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکییەکەیاندا، فێرخوازان میهرەبان صدیق ڕەحمان، سۆندوس هێوا قرەنی، و خەولە هاشم عزیز بەشدارییان کرد لەگەڵ سەردانیکەرانی پارکەکە کۆبوونەوەو، بڵاوکراوەی پەروەردەیی و پەڕۆی تەڕیان (Wet wipes) دابەش کرد.
هاوکات لە میانەى بەسەرکردنەوەى هاوڵاتیان و ڕێبواران و سەردانیکەرانى پارکەکە، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕوونکردنەوەی گرنگیان لەبارەى شۆردنی دروستی دەستەکان لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان پێشکەشکردن.
جگە لەوانەش، فێرخوازان باسیان لەوە کرد چۆن زیندەوەرە وردەکان دەتوانن دەستەکان پیس بکه ن و، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە پەتا و ڤایرۆس و نەخۆشیەکان بگوازرێنەوە و ببنە هۆی نەخۆشی. هەروەها ڕێگەی دروستی شۆردنی دەستەکانیان بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی لانی کەم 30 چرکە شیکردەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بەتایبەتی بەر لە خوارن و دوای بەکارهێنانی ئاودەست.
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای كود خانه ئەنجام دەدەن
You may also like
فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە لووتکەی هەولێر بۆ شێرپەنجەی مەمک کرد

