
فێرخوازانی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە ئامادەییی لازانیی تێکەڵاو لە پردێ چالاکیەکى هۆشیارى پێشکەش دەکەن
- Categories بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی
- Date تشرینی یەکەم 17, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 15/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان–هەولێر، چالاکیەکى هۆشیارییان دەربارەی تیشکناسی (ڕادیۆلۆجی) لە ئامادەییی لازانی تێکەڵاو لە قەزای پردێ لە پارێزگای کەرکووک پێشکەش کرد.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتییمامۆستای یاریدەدەر ڕیم جارەڵڵا بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن نازدار ئاکرەم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە پێشوازییان لێکرا و، پاشان ناوەڕۆکى چالاکیەکەیان پێشکەشکرد.
پێشکەشکردنی بڕگە زانستی و هۆشیارییەکان:
- سەرەتا فێرخواز ڕامان فەیسەڵ پێشەکییەکى لەبارەی تیشکناسی پێشکەش کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە شێوازە سەرەکییەکانی وێنەگرتن لە دەستنیشانکردنی چارسەرییە پزیشکیەکاندا کرد، هەروەک ئاماژەى بەوەش کرد، کە شیکردنەوەی دیاریکردنی بارودۆخە پزیشکییە جیاوازەکاندا.
- پاشان فێرخواز جەعفەر یەحیا تیشکی خستە سەر گرنگیی تەکنەلۆجیای تیشکناسی لە پزیشکیی نوێدا، بۆ ئەوەش ڕوونی کردەوە چۆن پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان وردبینیی دەستنیشانکردنیان باشتر کردووە و، کاتی پێویستیان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکان کەم کردووەتەوە، بەوەش پاڵپشتی لە چارەسەری کاراتر دەکەن.
- هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخواز ئەحمەد هاوار باسی لە گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکان لە ڕێگەی وێنەگرتنی تیشکیەوە کرد، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی لە باشترکردنی دەرئەنجامەکانی چارەسەرکردن و زیادکردنی دەرفەتەکانی چاکبوونەوە لە کاتی دیاریکردنی نەخۆشییەکاندا لە قۆناغی سەرەتاییدا.
- هەر بۆ ئەو مەبەستە فێرخواز محەمەد حسێن بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک کۆتایی بە چالاکیەکە هێنا، کە تیایدا بە گرنگییەوە باسى لە پشکنینی بەردەوام و دەستنیشانکردنی پێشوەختە لە باشترکردنی دەرئەنجامەکانی چارەسەر و بەرزکردنەوەی شانسی چاکبوونەوە کرد.
دانیشتنی گفتوگۆ و ڕێزلێنان:
چالاکیەکە بە دانیشتنێکی ئاڵوگۆڕکارانەی پرسیار و وەڵام کۆتایی هات، کە تێیدا قوتابیانی قوتابخانەکە پرسیاریان لەبارەی تیشکناسی و پسپۆڕییە جیاوازەکانی ئاڕاستە کرد. فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێریش وەڵامی وردی پرسیارەکانى قوتابیانیان دایەوە بۆ تێگەیشتنی باشتر لە بوارەکە.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، کارگێڕیی قوتابخانەکە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشیە فێرخوازانی بەشداربوو لە بەرانبەر پێشکەشکردنى بابەتەکەیان.



