فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن هاوکارى پێشکەش زیانلێکەوتوانى زەمینەلەرزەکەى تورکیا و سوریا دەکەن
وەک بەشێک هاوکارى مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی لە ئەنجامی زەمینلەرزەى تورکیا و سوریا زیانیان بەرکەوتووە، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەک و هاوکاریان گەیاندە کەمپەکانى کۆکردنەوەى هاوکارى.
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٣)، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە هاوینەهەواری مەسیف، کۆمەڵێک پێداویستى پێشکەش بە کەمپینێکى کۆکردنەوەى هاوکارى زەمینلەرزەى تورکیا و سوریا کرد.
هاوکارییەکانی فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن پێکهاتبون لە کۆمەڵێک جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆراک، هەروەها کۆمەڵێک پێداویستی دیکەی وەک بەتانی و مۆبیلیات، هەموو ئەمانە پێشتر لەلایەن سەرجەم فێرخوازانى ڕاگەیاندن لە قۆناغە جیاکان لە چوارچێوەی هەڵمەتێکى خۆبەخشیدا کۆکرابونەوە.