فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار یاریەکى دۆستانەیان لەگەڵ فێرخوازانى پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت بەڕێوەبرد
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (1/2/2026)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت یارییەکی تۆپی پێی دۆستانەی لە یاریگای پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بۆ تیپەکانى فێرخوازانى هەریەک لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، تیپى پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت ڕێکخست.
تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێری کار لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر دڵۆڤان وریا سەرپەشتى دەکرا، هەروەک تیپی تۆپى پێى فێرخوازانى پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر هۆگر محەمەد قادر سەرپەرشتى دەکران، لە میانەى بەڕێوەچوونى یاریەکەدا هەردوو تیپ لە نێو جۆش و خرۆش و هاندانى هاندەرانیاندا توانا و لێهاتویی خۆیان پیشاندا و چەندین هێرشی جیایان کردە سەر گوڵى یەکتر.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى فێرخوازانى پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت توانیان یارییەکە بە قازانجى خۆیان یەکلاى بکەنەوە و، بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەرکەوتن تۆمار بکەن، یاریەکە جگە لەوەى بووە هۆى بەسەربردنى کاتێکى خۆش لەهەمان کاتدا جۆرێک پەیوەندى لە نێوان فێرخوازانى هەردوو دامەزراوە زانستیەکەدا دروستکرد.
لە کۆتایی یارییەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر هۆگر محەمەد قادر و مامۆستاى یاریدەدەر دڵۆڤان وریا دیارى سەرکەوتنیان بەسەر هەردوو تیپەکەدا دابەشکرد و، پیرۆزباییان لە فێرخوازانى هەردوو تیپەکەدا کرد، کە توانیان بە ڕوحێکى وەرزشى یاریەکە بەڕێوەبەرن.







